سەرۆک دۆناڵد ترامپ ئامادەیی بەپەلەی ئەمەریکای دەربڕی بۆ دابینکردنی هاوکاری فریاگوزاری بۆ ڤەنزوێلا دوای ئەوەی دوو بومەلەرزەی کوشندە خاکی وڵاتەکەیان هەژاند.
سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "ئەو دوو بوومەلەرزە گەورەیەی کە هەر ئێستا تووشی گەلی مەزنی ڤەنزوێلا هاتن، لە قەبارەدا گەورەن و ژمارەیەکی زۆر لە گیانلەدەستدانیان لێکەوتووەتەوە. ئەمەریکا ئامادەیە و توانای هاوکاری هەیە! هەموو دەزگاکانی حکومەتەکەمانم ڕاسپاردووە خۆیان ئامادە بکەن بۆ ئەوەی بە خێرایی هەنگاو بنێن. ئێمە لێرەین بۆ هاوکاریکردنی دۆستە نوێ و مەزنەکانمان."
سەرۆک ترامپ سەبارەت بە زیانەکانی بوومەلەرزەکە وتی، "ڕاپۆرتە پێشوەختەکان باش نین."
شەوی ڕابردوو بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.2 و 7.5 کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا و دەوروبەری گرتەوە، کە بە پێی دهزگای ئهمهریکایی بۆ چاودێری جیۆلۆجی بە بەهێزترین بوومەلەرزە دادەنرێت لەمساڵدا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هەتا ئێستا گیانلەدەستدانی 164 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 1000 کەس تۆمار کراوە.

