بەغدا - INA

فەریق ئەوەل هێزی تایبەت ڕوکن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا، سەرۆکی ئەرکانی سوپا، ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلای پیرۆز.

وەزارەتی بەرگری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ڕایگەیاند: "سەرۆکی ئەرکانی سوپا بە یاوەریی شاندێکی سەربازیی ئاستبەرز، گەیشتووەتە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلای پیرۆز."

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە "ئەم سەردانە بە مەبەستی بەدواداچوون و چاودێریکردنی چۆنیەتی جێبەجێکردنی پلانی ئەمنیی تایبەت بە مەراسیمی یادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێبێت) ئەنجامدراوە.