بەغداد – INA

دەستەی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند:: حەقی ئیسماعیل خالدی پۆستی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار وەک جێگرەوەی حەیدەر مەعموری وەرگرت.

دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "پارێزگای ئەنبار شاھیدی ڕێوڕەسمی ڕادەستکردن و وەرگرتنی پۆستی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی بوو، کە تێیدا حەقی ئیسماعیل خالدی ئەرکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی لە شوێنی حەیدەر مەعموری گرتەئەستۆ".

بەیاننامەکە راشیگەیاند: "ڕێوڕەسمەکە لە کەشێکی فەرمیدا بەڕێوەچوو کە تێیدا جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی کارکردن بە ڕۆحیەتی بەرپرسیارێتی و دڵسۆزی لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکاندا کرایەوە، لەگەڵ پاراستنی ئەو دەستکەوتە ئەمنییانەی لە پارێزگاکەدا بەدی هاتوون، بەشێوەیەک کە بەشدار بێت لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیریدا".

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: "ئامادەبووان لە کاتی ڕێوڕەسمەکەدا جەختیان لە پێویستی بەردەوامبوونی هەوڵە مەیدانییەکان و هەماهەنگی ئەمنی کردەوە بەجۆرێک کە زامنی چەسپاندنی سەقامگیری و خزمەتکردنی ڕۆڵەکانی پارێزگاکە بکات، هاوکات ڕێز لەو ڕۆڵە گیرا کە فەرماندەی پێشوو لە ماوەی وەرگرتنی بەرپرسیارێتییەکەیدا گێڕاویەتی".

بەیاننامەکە ڕوونیشی کردووەتەوە: "سەعد دەوای بەعێجی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنباری حەشدی شەعبی، لە ئەنجامی دەستدرێژییەکی سھیۆنی-ئەمریکی کە لە مانگی ئاداری ڕابردوودا پارێزگاکەی کردبووە ئامانج، شەهید ببوو، دوابەدوای ئەویش مەعموری بەشێوەیەکی کاتی ئەرکی فەرماندەییەکەی گرتبووە ئەستۆ".