بەغداد - NA - ویسـام مەلا

پەرلەمانتار لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئیبتیسام هاشم هیلالی، ئەمڕۆ چوارشەممە پشتگیریی پەرلەمانی بۆ هەنگاوە چاکسازییەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گۆڕانکاری لە پۆستە باڵاکان و بەڕێوەبەرانی گشتی لە وەزارەت و دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، دووپاتكردەوە.

هیلالی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "حکومەت بەردەوامە لە ڕێکارەکانی گۆڕانکاری لە پۆستە باڵاکان و بەڕێوەبەرانی گشتی لە وەزارەت و دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، و ئێمە دەستخۆشی لەو چاکسازییانە دەکەین".

وتیشی: "ئێمە پاڵپشتی هەنگاوەکانی حکومەت دەکەین تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە وەزارەت و دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، کە بوونەتە هۆی دەستگیرکردنی ژمارەیەک کەسی تۆمەتبار بە گەندەڵی و دزینی سامانی گشتی".

هیلالی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "هەنگاوەکانی ئەم دواییەی حکومەت تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، هاوکار دەبن لە گەڕاندنەوەی ملیۆنان دۆلار بۆ خەزێنەی دەوڵەت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "ئەنجومەنی نوێنەران پاڵپشتی هەنگاوەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەکات و جەخت لەسەر پێویستی پاککردنەوەی وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکان لە گەندەڵکاران و لێپرسینەوە لەگەڵیاندا دەکاتەوە".