وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند بە شێوەیەکی "سەرکەوتووانە" یەکەم تاقیکردنەوەی سیستەمی بەرگری گومەزی زێڕینی ئەنجام داوە.
وەزیری جەنگ پیت هێگسێس لەمبارەوە وتی، "یەکەم تاقیکردنەوەی خاڵی وەرچەرخانی 'گومەزی زێڕین بۆ ئەمەریکا' سەرکەوتنێکی تەواوەتی بەدی هێنا—وە شکۆمەند بووم کە بە چاوی خۆم شایەتحاڵی ئەو ڕووداوە بووم."
وەزیری جەنگ ستایشی توانای سیستەمە بەرگرییەکەی کرد، بەوەی لە تاقیکردنەوەکەی ڕۆژی سێشەممەدا بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بێ کێشە هەموو هەڕەشەکانی لەناوبردووە.
وتیشی، "بینیم کە چۆن شەڕکەرە باڵاکانمان لەگەڵ تەکنەلۆژیای نوێدا تێکەڵکێش بوون بۆ ڕاگرتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی کروز کە هەر لە ڕێگاوە تێکشکێنران."
گومەزی زێڕین بۆ ئەمەریکا سیستەمێکی بەرگری فراوانە کە لەلایەن ئیدارەی دووەمی دۆناڵد ترامپەوە بڕیاری دامەزراندنی دراوە. سیستەمەکە پێکهاتووە لە تۆڕێکی فراوان لە ئامێری پێشکەوتووی سێنسەر و چاودێر و تێکشکێنەر دژ بە مووشەک و درۆن، بۆ پاراستی خاکی سەرەکی ئەمەریکا و ئەلاسکا و دورگەی هەوای.
سەرۆک ترامپ پێشتر ڕایگەیاندووە کە ئامانجی ئەوەیە سیستەمەکە پێش تەواوبوونی خوولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەی لە مانگی یەکی 2029 بە تەواوی بکەوێتە کار.


