بەغداد – INA

ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێنمایی دا بە دادگا تایبەتمەندەکان بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەسەر دروستکەران و بەکارهێنەران و هەڵگرانی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا.

ئەنجومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ڕێنمایی داوە بە دادگا تایبەتمەندەکان بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە (١٣)ی ساڵی ٢٠٠٥ بەسەر هەر کەسێکدا کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دروست بکات، یان بەکاری بهێنێت، یان لەلای بێت کە بۆ مەبەستی پێچەوانەی یاسا بەکاربهێنرێن".