ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی عەربەت قۆناغى چوارەمى دابەشکردنى زەوی لە سنوری شارۆچکەکە جێبەجێکرد، ئەم قۆناغە 235 پارچە زەوى لەخۆگرت کە بەتیروپشک بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا دابەشکرا. بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، پڕۆسەی دابەشکردنەکە بە تیروپشک و بەپێى خاڵبەندیی و بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی و ژمارەیەک لێپرسراوی حکومی ناوچەکە و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی […]

The post 235 پارچە زەوی لە عەربەت دابەشکرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.