بەدواداچوون – INA

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، تاهیر ئەندرابی، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند: ڕێککەوتنەکەی نێوان واشنتۆن و تاران بڕگەی هێڵێکی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەخۆدەگرێت بۆ ڕێگریکردن لە کێشەکان.

ئەندرابی دووپاتیكردەوە: "ڕێککەوتنەکە بڕگەی هێڵێکی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لە نێوان تاران و واشنتۆن لەخۆدەگرێت بۆ ڕێگریکردن لە کێشەکان"، وتیشی: "ئێمە لە پەیوەندیداین لەگەڵ هەردوو تیمی ئەمریکی و ئێرانی بۆ جێبەجێکردنی کاریگەرانەی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە".