بەغداد – INA

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری داوەر فایق زێدان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ وەزیری ژینگە سروە عەبدولواحید، تاوتوێی لێپرسینەوە لەو بەرپرسانەی کرد کە کەمتەرخەم بوون لە دروستبوونی زیانی ژینگەیی.

ئەنجومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، داوەر فایق زێدان، پێشوازی لە وەزیری ژینگە، سروە عەبدولواحید کرد، و لە ماوەی دیدارەکەدا پیرۆزبایی ئاراستەی وەزیر کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەیەوە".

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە دیدارەکەدا تاوتوێی "ڕێکارەکانی دادوەری کرا لە لێپرسینەوە لە یەکەم بەرپرسی جێبەجێکار لە دامەزراوە حکومییەکاندا لەسەر ئەو کەمتەرخەمییەی کە دەبێتە هۆی زیانی ژینگەیی، هەروەها ناچارکردنی ئەو لایەنانەی ژینگە پیس دەکەن، چ فەرمی بن یان نافەرمی، بە لابردنی پیسبوونی ژینگە و قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی کە بەر هاووڵاتیان یان ژینگەی دەوروبەر کەوتوون بەپێی بەڕێوەچوونی یاسا کارپێکراوەکان".