نێودەوڵەتی – INA

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە، دەنگی دا لەسەر بڕیارێک کە پێویست دەکات جەنگ دژی ئێران ڕابگیرێت و هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاشەکشەیان پێ بکرێت.

میدیاکانی ئەمریکا لە زاری چەند بەرپرسێکەوە ڕایانگەیاندووە: "ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەنگی لە بەرژەوەندیی تێپەڕاندنی بڕیارێک داوە کە پێویست دەکات جەنگ دژی ئێران ڕابگیرێت و هێزەکانی ئەمریکا پاشەکشەیان پێ بکرێت."

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشان باس كردووه‌ كه‌: "ڕەشنووسی بڕیارەکە داوا لە ترامپ دەکات ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ئێران ڕابگرێت، مەگەر ئەوەی ڕەزامەندیی کۆنگرێس بەدەست بهێنێت."