بەغداد – INA

ئەنجومەنی پارێزگای نەجەفی ئەشرەف، ئەمڕۆ سێشەممە، پشووی فەرمی بۆ سبەی چوارشەممە ڕاگەیاند.

سەرۆکی ئەنجومەنەکە، حوسێن عیساوی، لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "ئەنجومەنی پارێزگای نەجەفی ئەشرەف بڕیاریدا بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەکانی دەوڵەت لە پارێزگاکەدا بۆ سبەی چوارشەممە، کە هاوکاتە لەگەڵ ڕێککەوتی 24ـی 6ـی 2026، جگە لە فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان."

عیساوی له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد کە "ئەنجومەنی پارێزگا دەنگی داوە لەسەر ڕاگرتنی دەوامی فەرمی بۆ سبەی کە هاوکاتە لەگەڵ هەشتی موحەڕەمی حەرام؛ ئەمەش بەمەبەستی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ دانیشتووانی نەجەفی ئەشرەف بۆ زیندووکردنەوەی شەوانی کۆتایی دەستپێکی (دەیەی یەکەمی) ئەم مانگە."

عیساوی ئاماژەی بەوەش دا کە "پشووەکە تاقیکردنەوەکانی قۆناغە کۆتاییەکانی پۆلی دوانزەهەمی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) ناگرێتەوە، و تاقیکردنەوەکانیان لە کاتی دیاریکراوی خۆیاندا بەڕێوەدەچن."