بەغداد- INA

وەزیری گەیاندن مستەفا جەبار سەنەد، ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ کۆمپانیای ڤۆدافۆن پڕۆژەی مۆڵەتی نیشتمانی بۆ هێڵی مۆبایل تاووتوێ کرد.

وەزیری گەیاندن لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "وەزیری گەیاندن لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیای جیهانیی ڤۆدافۆندا کۆبووەوە، ئەمەش بە ئامادەبوونی شاندێک لە باڵیۆزخانەی بەریتانیا و کادیرانی باڵای وەزارەت"، ئاماژەی بەوەش کردووە کە "لە کاتی کۆبوونەوەکەدا، پڕۆژەی مۆڵەتی نیشتمانی بۆ مۆبایل تاووتوێ کرا، کە لەلایەن وەزارەتی گەیاندنەوە لە حکومەتی پێشوودا ڕاگەیاندرابوو."

بەگوێرەی راگه‌یندراوه‌كه‌، سەنەد جەختی کردووەتەوە کە "وەزارەتی گەیاندن بەردەوام و پێشڕەوە بەرەو باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی مۆبایل لە عێراقدا."