به‌غداد – INA

وەزیری سەرچاوەکانی ئاو موسەنا تەمیمی، ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ شاندی وەزارەتی وزەی سووریا بۆ کاروباری سەرچاوەکانی ئاو، هاوکارییەکانی لە مەلەفی بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییە هاوبەشەکاندا تاووتوێ کرد.

وەزارەت لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "وەزیری سەرچاوەکانی ئاو موسەنا تەمیمی، پێشوازی لە شاندی وەزارەتی وزەی سووریا بۆ کاروباری سەرچاوەکانی ئاو کرد بەمەبەستی تاووتوێکردنی هاوکاری لە مەلەفی بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییە هاوبەشەکاندا."

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "شاندە سوورییەکە بە سەرۆکایەتی ئوسامە ئەبو زەید، یاریدەدەری وەزیری وزەی سووریا بۆ کاروباری سەرچاوەکانی ئاو بوو، و ژمارەیەک لە بەڕێوبەرانی گشتی لە وەزارەتی وزە و سەرچاوەکانی ئاوی سووریای لەخۆگرتبوو."

ئەوەشی خستووەتەڕوو: "لە کاتی کۆبوونەوەکەدا، ئاسۆکانی هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە بواری بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاودا تاووتوێ کران، و گفتوگۆ لەسەر چەندین مەلەفی جێی بایەخی هاوبەش کرا، کە لە سەرووی هەموویانەوە ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی ڕێکخەری هاوکاریی ئاویی نێوان هەردوولا بوون."

هه‌ر به‌ گوێره‌ی راگه‌یندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكراوه‌ كه‌: "کۆبوونەوەکە بابەتی بەردانەوەی ئاو لە ڕووباری فورات و ڕێگەکانی بەهێزکردنی هەماهەنگی تەکنیکی و ئاڵوگۆڕی زانیارییەکانی گرتەوە، بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە بەدیهێنانی بەڕێوەبردنی بەردەوام بۆ سەرچاوە ئاوییە هاوبەشەکان، و خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و گەلی برا بکات."