بەغداد - INA
ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە 67 ملیار دیناری نوێی لە دۆسیەی بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن، تۆمەتباری دەستبەسەرکراو عەدنان جومەیلی ڕاگەیاند.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای تاوانەکانی ناوەندی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، پێشهاتەکانی دۆسیەی بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن، تۆمەتباری دەستبەسەرکراو عەدنان جومەیلی ڕوون کردەوە، کە بووە هۆی دەستگیرکردنی پارێزگاری پێشووتری سەڵاحەدین و بەڕێوبەری ئێستای تەندروستی پارێزگاکە، رائید جبووری، ئەمەش لەسەر بنەمای ئەو دانپێدانانەی کە جومەیلی لە کاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا درکاندبوونی."
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه: "لە ئەنجامی بەردەوامبوونی لێکۆڵینەوەکان لەم دۆسیەیەدا و بەهۆی بەدواداچوونی ورد بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو داهاتە داراییانەی کە لێکەوتەی ئەو بەفیڕۆدانەن کە لە پڕۆژە جێبەجێکراوەکاندا لەلایەن تۆمەتبار و لایەنەکانی دۆسیەکەوە ڕوویانداوە، ئەمڕۆ بڕە پارەیەکی نەختینەیی (کاش) دەستی بەسەردا گیرا کە گەیشتە زیاتر لە (67) ملیار دینار و (یەک ملیۆن دۆلار)، کە بەشێکیان لە ماڵی چەند کەسێکدا حەشاردرابوون."
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "سەبارەت بە بەشەکەی تریش، لە ژێر زەویدا و لە قووڵایی چوار مەتردا حەشاردرابوو، کە دوای هەڵکەندنی زەوییەکە بە ئامێری پسپۆڕ دۆزرایەوە، بەمەش کۆی گشتی ئەو بڕە پارانەی کە لەم دۆسیەیەدا دەستیان بەسەردا گیراوە، کاتێک تێپەڕ دەکات لە (98) ملیار دینار و (11) ملیۆن دۆلار."


