بەغداد – INA
بەڕێوبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی پارێزگای مەیان، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستگیرکردنی تۆمەتباری ناسراو بە (ئەبو شێخە)ی ڕاگەیاند، کە بە مێشکی داڕێژەر لە بەڕێوەبردنی تۆڕەکانی قاچاخچێتی، بازرگانیکردن و دابەشکردنی ماددە هۆشبەرەکان لە نێوان چەند پارێزگایەکدا دادەنرێت، و جەختی کردەوە کە ناوبراو لە زیاتر لە (15) دۆسیەی پەیوەندیدار بە بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە داواکراوە.
بەڕێوبەرایەتییەکەدا لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "بە هەوڵێکی هەواڵگری و بەدواداچوونێکی مەیدانی ورد، مەفرەزەکانی بەڕێوبەرایەتییەکە توانیویانە تۆمەتباری ناسراو بە (ئەبو شێخە) دەستگیربکەن، کە یەکێکە لە ئامانجە زۆر گرنگەکان و لە پێشینەی کارەکاندا بووە."
ههروهها له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه: "تۆمەتبارەکە لەلایەن دادگاوە لە زیاتر لە (15) دۆسیەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە داواکراوە، هەروەها سەرجەم براکانیشی پێشتر لەسەر دۆسیەی بازرگانیکردن بەم ژەهرانە سزادراون."
ئاماژەی بەوەش کردووە: "لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی توندوتۆڵ و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پەرچەکرداری خێرا لە پارێزگاکە، پاڵەوانانی بەڕێوبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی مەیان توانیویانە تۆمەتباری ناوبراو لەگەڵ براکەیدا، لە یەکێک لە ناوچە دوورەدەستەکانی سەر بە قەزای (عوزێر) دەستگیربکەن، کە کردبوویانە پەناگە و حەشارگەی خۆیان."
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکە بووە هۆی دەستبەسەرداگرتنی بڕێک ماددەی هۆشبەر و چەک کە بەدەست تۆمەتبار (ئەبو شێخە) و براکەیەوە بوون، بەمەش لاپەڕەیەکی نوێ لە لاپەڕەکانی تاوان و قاچاخچێتی داخرایەوە."
بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان جەختی کردەوە: "بەردەوام دەبێت لە هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، وشککردنی سەرچاوەکانیان و لێدانی حەشارگەکانیان، و ڕێگە بە هیچ تێکدەرێک نادرێت کە هەوڵی تێکدانی ئاسایش بدات یان ئەم ژەهرانە لە نێوان ئەندامانی کۆمەڵگادا بڵاو بکاتەوە"، هەروەها ستایشی "ڕۆڵی دادگای عێراقی و بڕیارەکانی کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تاوانانەدا."



