هەمەڕەنگ – INA
کۆمپانیای OnePlus نوێترین کۆمپیوتەری تابلێتی خۆی ڕاگەیاند، کە خاوەنی تایبەتمەندی و کوالێتییەکە وای لێدەکات ببێتە یەکێک لە باشترین تابلێتەکان کە بە سیستەمی ئەندرۆید کاردەکەن.
تابلێتی OnePlus Pad 3 Pro خاوەنی پێکهاتەیەکی دروستکراو لە ئەلەمنیۆم و شووشەی دژە شکان و دژە ڕوشانە، ڕەهەندەکانی بریتیین لە (٢٨٩.٧ / ٢٠٩.٨ / ٥.٩) ملم و کێشیشی ٦٧٢ گرامە؛ هەروەها تابلێتەکە پڕچەککراوە بە تەختەکلیلێکی دەرەکی (کێبۆرد) و پێنوسی زیرەک بۆ نووسین و وێنەکێشان لەسەر شاشەکە و کۆنترۆڵکردنی بەرنامەکان.
شاشەکەی لە جۆری IPS LCDـە بە قەبارەی ١٣.٢ ئینج، کوالێتی پیشاندانی (٢٤٠٠ / ٣٣٩٢) پێکسڵە، تێکڕای نوێبوونەوەی (تردد) ١٤٤ هێرتزە، چڕی پێکسڵەکانی نزیکەی ٣١٥ پێکسڵە لە هەر ئینجێکدا، و ڕووناکییەکەی دەگاتە ١٠٠٠ nits؛ شاشەکە پاڵپشتی لە تەکنەلۆژیاکانی Dolby Vision و HDR Vivid دەکات بۆ پێشکەشکردنی پیشاندانێکی ناوازەی وێنە و ڤیدیۆکان.
ئامێرەکە بە سیستەمی "ئەندرۆید-١٦" لەگەڵ ڕووکاری OxygenOS ١٦ کاردەکات، و پڕۆسێسەری Qualcomm Snapdragon 8 Elite Gen 5ـی لەسەر جێگیرکراوە کە بە تەکنەلۆژیای ٣ نانۆمەتر پەرەی پێدراوە، لەگەڵ پڕۆسێسەری گرافیکی Adreno 840. ڕامی ئامێرەکە ١٢ یان ١٦ گێگابایتە، و بیرگەی ناوخۆییەکەشی ٢٥٦ یان ١٥٢ گێگابایتە.
کامێرا سەرەکییەکەی بە ڕوونی ١٣ مێگاپێکسڵ هاتووە و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4Kـی هەیە بە تێکڕای ٣٠ فرەیم لە چرکەیەکدا، و کامێرای پێشەوەشی (سێڵفی) بە ڕوونی ٨ مێگاپێکسڵ جێگیرکراوە.
کۆمپانیای OnePlus تابلێتەکەی بە دەرچەی USB Type-C 3.2 و ٨ بڵندگۆی (سپیكەر)ی بەهێز، لەگەڵ قیبلەنما (بۆنسیل)ی ئەلیکترۆنی پڕچەک کردووە؛ هەروەها خاوەنی پاترییەکی گەورەیە بە توانای ١٣٣٨٠ میلی ئەمپێر کە لەگەڵ بارگاوییکەرەوەی خێرای ٦٧ وات کاردەکات.
سەرچاوە: ئاژانسهکان



