نێودەوڵەتی – INA
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی تای ئیبۆلا لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات بۆ ٢٦٧ کەس بەرزبووەوە، ئەمەش بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی ئەو وڵاتە.
پێشتر وەزارەتی ناوبراو ڕایگەیاندبوو کە ژمارەی تووشبووانی پشتڕاستکراوە بە تای ئیبۆلا لە کۆنگۆی دیموکرات لە ١٠٠٠ حاڵەت تێپەڕیوە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتەکەدا لە پەڕەی فەرمی خۆیان لە سەکۆی کۆمەڵایەتی "X" هاتووە: "١٠٤٨ حاڵەتی پشتڕاستکراوە، ٢٦٧ گیانلەدەستدان، و ١١٢ حاڵەتی چاکبوونەوە.. تێکڕای گیانلەدەستدانیش: ٢٥.٥٪".
پێشتر ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، دۆخی بڵاوبوونەوەی ئیبۆلای لە کۆنگۆی دیموکرات و ئۆگاندا وەک دۆخێکی بەپەلە (نائاسایی) پۆلین کردبوو کە مەترسی لەسەر وڵاتانی دیکە دروست دەکات. ڕێکخراوەکە مەترسییە هەرێمییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بە بەرز دەنخسێنێت.
ئیبۆلا بە یەکێک لەو نەخۆشیانە دادەنرێت کە مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ دروست دەکات، و ڤایرۆسەکە لە ڕێگەی بەریەککەوتنی جەستەیی ڕاستەوخۆ و دەست لێدانی ئەو شلانەی کە لە جەستەی کەسی تووشبووەوە دەردەچن، دەگوێزرێتەوە.
شەپۆلی ئێستای بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بەوە ناسراوە کە کۆنترۆڵکردن و بەرگرتن لێی زۆر قورسە، ئەمەش بەشەن دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی کوتان (ڤاکسین) یان چارەسەرێکی تایبەت و دیاریکراو بۆ جۆری دەگمەنی "بۆندیبۆگیۆ" (Bundibugyo) کە تا ئێستا بووەتە هۆی سەرهەڵدانی ئەم شەپۆلە لە ڤایرۆسی ئیبۆلا.
سەرچاوە: ئاژانسەکان

