بەغداد – INA
دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە، تیشکی خستە سەر زانیارییەکانی دۆخی کەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو، لە هەمان کاتدا پێشبینی خۆڵبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ چەند پلەیەک دەکات.
دەستەکە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "سبەی چوارشەممە کەشوهەوا ساماڵ دەبێت، و باکەش لە جۆری باکووری ڕۆژئاوایی و خێراییەکەی مامناوەند دەبێت کە دەبێتە هۆی خۆڵبارین بە توندییەکی مامناوەند، هەروەها پلەکانی گەرما لە سەرانسەری وڵاتدا چەند پلەیەک دادەبەزن، ماوەی بینینی ئاسۆیی زۆر باش دەبێت (٨-١٠) کم و لە کاتی خۆڵباریندا کەم دەبێتەوە بۆ نێوان (٢-٤) کم".
له راگهیندراوهكهدا دهستهكه ئاماژهی بۆ ئهوهیش كرد كه، "بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی چوارشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت: دهۆک ٣٦، سلێمانی ٣٧، هەولێر ٣٨، نەینەوا و ئەنبار ٣٩، کەرکوک و سەڵاحەدین ٤٠، بەغداد و دیالە و کەربەلای پیرۆز ٤١، بابل و نەجەفی ئەشرەف ٤٢، دیوانییە ٤٣، واست و موسەنا ٤٤، زیقار ٤٦، میسان ٤٧، بەسرە ٤٨".
ئەوەشی زیادکردووە، "ڕۆژی پێنجشەممە کەشوهەوا ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست کەمێک بەرز دەبنەوە، لە کاتێکدا لە ناوچەی باشوور چەند پلەیەک دادەبەزن، و لە ناوچەی باکووریش هاوشێوەی ڕۆژی پێشتر دەبن".
ئاماژەی بەوەش دا، "کەشوهەوای ڕۆژی هەینی ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما لە هەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باکوور هاوشێوە دەبن و لە ناوچەی باشووریش کەمێک بەرز دەبنەوە".
ڕوونیشیکردەوە، "شەممەی داهاتوو کەشوهەوا ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشتر دەبن".


