وەرزش – INA

هەڵبژاردەی جەزائیر له‌ هەڵبژاردەی ئوردنی بە ئەنجامی ٢-١، بردوه‌وه‌ لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٦ لەسەر یاریگای (لیڤای) لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا بەڕێوەچوو.

لە خولەکی ٣٦دا، هەڵبژاردەی ئوردن لە ڕێگەی "نیزار ڕەشداین"ـەوە گۆڵی پێشەنگی تۆمارکرد، ئەمەش دوای لێدانێکی بەهێز لە ناوچەی سزاوە کە تێیدا سوودی لە پاسێکی ناوازەی "موسا تەعمەری" وەرگرت؛ بەمەش "نەشاماکان" (نازناوی هەڵبژاردەی ئوردن) سەرەڕای پەستانە بەردەوامەکانی جەزائیر، گێمی یەکەمیان بە پێشکەوتنی گۆڵێکی بێبەرامبەر کۆتایی پێهێنا.

لە گێمی دووەمدا، هەڵبژاردەی جەزائیر هێرشەکانی چڕکردەوە تا دواجار لە خولەکی ٦٩دا و لە ڕێگەی لێدانی سەر بەهۆی لێدانی کۆڕنەرەوە لەلایەن "نەزیر بن بو عەلی" ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، پێش ئەوەی لە خولەکی ٨٢دا "ئەمین گوێری" بگەڕێتەوە و گۆڵی سەرکەوتن بڕفێنێت دوای بەدواداچوونێکی سەرکەوتووانە لە ناوچەی سزادا.

خولەکەکانی کۆتایی یارییەکە پەستانێکی توندی ئوردنی بەخۆیەوە بینی، کە دیارترینیان گەڕاندنەوەی هەلێکی گۆڵکردنی مسۆگەر بوو لە خولەکی ٨٩دا لەلایەن "لوکا زیدان"ـی گۆڵپارێزی جەزائیرەوە، پێش ئەوەی ناوبژیوان ٧ خولەک وەک کاتی زیادکراو دیاریبکات، بەڵام ئەنجامەکە وەک خۆی مایەوە و گۆڕانکاری بەسەردا نەهات.

بەم ئەنجامەش، هەڵبژاردەی جەزائیر سەرکەوتنێکی گرنگی تۆمارکرد کە چانسەکانی لە کۆمەڵەکەدا بەهێزتر دەکات، لە کاتێکدا هەڵبژاردەی ئوردن لە گەڕەکانی داهاتوودا بەردەوام دەبێت لە گەڕان بەدوای خاڵەکانی قەرەبووکردنەوەدا.