بەغدا- INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وزارەتی دەرەوە، هاوسۆزیی عێراقی بۆ دەوڵەتی قەتەر دەربڕی بەهۆی ڕووداوی تەقینەوەکەی ناوچەی پیشەسازیی ڕەئس لەفان.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "وەزارەتی دەرەوە هاوسۆزیی کۆماری عێراق بۆ دەوڵەتی قەتەری برا دەردەبڕێت بەهۆی ئەو تەقینەوەیەی کە لە ناوچەی پیشەسازیی ڕەئس لەفان ڕوویدا، و ئەو برینداربوون و زیانانەی کە لێکەوتەوە".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، وەزارەت جەختی لە "وەستانەوەی تەواوی کۆماری عێراق لە گەڵ حکومەت و گەلی برای قەتەر کردەوە لەم کاتە ناخۆشەدا"، هاوکات هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان و سەلامەتی بۆ ونبووەکان خواست.
وەزارەتی دەرەوە "متمانەی خۆی بە توانای لایەنە پەیوەندیدارەکان لە دەوڵەتی قەتەری برا دەربڕی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ لێکەوتەکانی ڕووداوەکەدا بە لێهاتوویی و کارامەییەوە"، ستایشی "ئەو هەوڵانەشی کرد کە دەدرێن بۆ پاراستنی گیانی مرۆڤەکان و سەلامەتیی دامەزراوە حەیاتی و گرنگەکان، و هیوای بەردەوامیی ئەمن و سەقامگیری بۆ دەوڵەتی قەتەر و گەلی برا خواست".
وەزارەتەکە جارێکی دیکە "هاوسۆزیی تەواوی عێراقی بۆ قەتەر دووپات کردەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی شوێنەوارەکانی ئەم ڕووداوەدا".
