بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری گەیاندن، مستەفا سەنەد، ڕێنمایی دا بە دابینکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی بێبەرامبەر (خۆڕایی) لەسەر ڕێگای (حلە – کەربەلای پیرۆز).

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "بە ڕێنمایی وەزیری گەیاندن مستەفا سەنەد، کۆمپانیای سوپەرسێڵ (Supercell) وەک هاوبەشی فەرمیی وەزارەت، خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی بێبەرامبەر لەسەر ڕێگای (حلە – کەربەلای پیرۆز) دابین دەکات، ئەمەش بۆ خزمەتکردنی زیارەتکارانی ئەبو عەبدوڵڵا ئەلحسێن (سڵاوی خوای لێبێت) لە ماوەی مەراسیمەکانی سەردانی چلەی ماتەمینی و یادەوەریی کۆچی دوایی پێغەمبەر محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت)".