بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ دووشەممە ، ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانی، ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری ئێران، مەسعوود پزیشکیان، سبەینێ سێشەممە سەردانی پاکستان دەکات.
ئاژانسەکە لە زاری بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییە گشتییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران، حەبیب عەباسی، گواستوویەتییەوە: "سەرۆک کۆماری ئێران مەسعوود پزیشکیان سبەینێ سەردانێکی فەرمی بۆ پاکستان ئەنجام دەدات"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "پێدەچێت سەردانەکە تەنیا یەک ڕۆژ بخایەنێت".
ڕوونیشی کردەوە: "سەردانەکە بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە، و تیشک دەخاتە سەر بەدواداچوونی ڕاوێژەکانی نێوان تاران و ئیسلام ئاباد، سەرەڕای دەربڕینی سوپاسگوزاریی تاران بۆ نێوەندگیریی پاکستان لە نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا".
لەلای خۆشییەوە، حکومەتی پاکستان جەختی کردەوە: "سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران دەرفەتێکی باش دەڕەخسێنێت بۆ تاوتوێکردنی ئەو گفتوگۆ دیپلۆماسییانەی کە ئێستا لە سویسرا بەڕێوەدەچن".



