دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث سۆشیال هۆشداری دایە ئێران کە هێرشی سەربازی توندتر لە لایەن ئەمەریکاوە دەکرێتە سەریان ئەگەر گروپەکانی سەر بە تاران لە لوبنان بەردەوام بن لە چالاکییەکانیان.
ترەمپ لە پەیامەکەدا نووسیویەتی "ئێران دەبێت دەستبەجێ چالاکی بریکارەکانی لە لوبنان کە پارەیەکی زۆر باشیان پێدەدرێت و کێشە دروست دەکەن، ڕابگرێت. ئەگەر ئەو کارە نەکەن، ئێمە جارێکی دیکە زۆر بە توندی هێرشیان دەکەینەوە سەر ئێران، هەروەک هەفتەی ڕابردوو، بەڵام توندتر!."
ئەم لێدوانانە لە هەلومەرجێکدا دێتە ئاراوە کە گرژییە ناوچەییەکان بەردەوامن و واشنتن و تاران و هاوپەیمانەکانیان لەبەردەم کێشەی جددیدان لەسەر بابەتگەلی جۆراوجۆر لەوانە لوبنان، شەڕی غەززە و ئاسایشی ناوچەکە.
هاوکات شاندێکی ئەمەریکا بەسەرۆکایەتی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا سەرقاڵی دانوستانە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە سویسرا سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکەن. جگە لە پرسی ئێران، قەیرانی لوبنان، ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس و ڕێگاکانی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لەو بابەتانەن کە لەم وتووێژانەدا باس دەکرێن.

