نێودەوڵەتی – INA

کۆشکی سپی، ئەمڕۆ هەینی جەختی کردەوە کە ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران گەرەنتی ئەوە دەکات کە بە هیچ شێوەیەک نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واعINA بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران گەرەنتی ئەوە دەکات کە هەرگیز دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕانەگات، و بنەمای (ئەمریکا لەپێشینەیە) جێبەجێ دەکات."

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران، سیاسەتە شکستخواردووەکانی ڕازیکردن، پێدانی پارە و ئەو شەڕە بێبڕانەوانە بەلاوە دەنێت کە کۆتاییان نایەت."

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئەو شەڕە بێبڕانەوانە، لە ماوەی چەندین دەیەی ڕابردوودا ئەمریکایان لاواز کردووە."