بەدواداچوون ـ INA
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، جەختی کردەوە کە کارەساتی مرۆیی لە غەززە هێشتا بەردەوامە.
ماکرۆن لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "کارەساتی مرۆیی لە غەززە هێشتا بەردەوامە، و داوامان کردووە هاوکارییە مرۆییەکان بگەیەنرێن"، هاوکات جەختیشی کردەوە کە "بارودۆخی کەناری ڕۆژاوا جێی قبووڵکردن نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد کە : "ڕێککەوتووین لەسەر گرنگیی سەپاندنی سزا بەسەر وەزیرە توندڕەوەکاندا".
لە تەوەرێکی دیکەدا، ماکرۆن ڕوونی کردەوە: "قسەمان لەسەر گرنگیی پێشکەشکردنی گەرەنتیی ئەمنیی تۆکمە کردووە، ئەگەر ڕێککەوتنی ڕاگرتنی تەقەکردن لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا بەدەست بهێنرێت".
