بەغداد - INA
سەرۆک وەزیران عەلی فالح زهیدی، فەرمانێکی دیوانی دەرکرد بە لادانی سامی سودانی لە پۆستەکەی و ڕاسپاردنی حەسەن عگێلی وەک ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دەروازە سنوورییەکان و گومرگ.
لە فەرمانە دیوانییەکەدا هاتووە، کە (حەسەن حەموود حەسانی عگێلی) لە پۆستی ڕاوێژکار لە دەستەی داواکانی خاوەندارییەتییەوە دەگوازرێتەوە بۆ نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، و ناوبراو ڕادەسپێردرێت بە وەرگرتنی پۆستی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دەروازە سنوورییەکان و گومرگ.