بەدواداچوون ـ INA

ئەمڕۆ هەینی، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، ڕایگەیاند کە زیاتر لە 20 کەشتی بە سەلامەتی لەو ڕێڕەوە دیاریکراوە پەڕیونەتەوە کە لە گەرووی هورمزدایە.

گوتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، تیم هۆکینز، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "دوێنێ زیاتر لە 20 کەشتی بە سەلامەتی لەو ڕێڕەوە دیاریکراوە پەڕیونەتەوە کە لە گەرووی هورمزدایە".

ئاماژەی بەوەشکرد که: "سەرجەم کەشتییەکان مافی پەڕینەوەیەکی سەلامەت و بێبەربەستیان لە گەرووی هورمزدوا هەیە".