بەغداد – INA

وەزیری نەوت، باسم محەمەد خەدیر عەبادی، ئامادەیی کێڵگە نەوتییەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەکانی دەرهێنانی نەوت پشتڕاستکردەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە هەناردەی نەوتی عێراق بە شێوەیەکی پلەبەند (تدریجی) دەگەڕێتەوە بۆ ئاستەکانی پێشووی خۆی.

عەبادی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: "کێڵگە نەوتییەکان ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەکانی دەرهێنان"، باسی لەوەش کرد کە "گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی بە شێوەیەکی گەشەسەندوو دەبێت تاوەکو دەگەینەوە بە ئاستەکانی بەرهەمهێنانی پێشوو".

وتیشی، "کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) پەیوەندی بە سەرجەم کڕیارانەوە کردووە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو کاتتیەرە (ناقلاسی) بەکرێگیراو و خاوەندارێتییەکەیان کە بۆ خۆیانە، بەمەبەستی بارکردنی بڕە نەوتە گرێبەستکراوەکانی نەوتی خاوی عێراق لە ڕێگەی بەندەرەکانی باشووری عێراقەوە. لەسەر ئەم بنەمایەش، گەڕانەوەی هەناردەکردن بە شێوەیەکی پلەبەند دەبێت و بەستراوەتەوە بە ئاسانی و ڕەوانی تێپەڕبوونیان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە".