جێگری سەرۆکی ئەمەریکا جەختی کردەوە لەوەی ئەمەریکا لەڕێگەی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران هیوا خوازە ئێران وەک "وڵاتێکی ئاسایی" مامەڵە بکات، ئەمەش شتێکە بەرژەوەندی کوردی تێدایە.
جەی دی ڤانس ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆشکی سپی گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دا.
لە کۆنگرەکەدا پرسیارێکی ئاراستە کرا دەربارەی بەردەوامی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر پێگەی حزبەکانی ڕۆژهەڵات.
ڤانس لە وەڵامدا ڕایگەیاند، "لە بنەڕەتدا ئەم ڕێککەوتنە پێویستی دەکات لەسەر ئێران کە وەک وڵاتێکی ئاسایی مامەڵە بکات. ئەگەر بەم شێوەیە مامەڵە نەکات، وەک زۆرێک لە خەڵکی پێیان وایە بە ئاسایی مامەڵە ناکات، لەو کاتەدا هیچ سوودێکی ئابووری وەرناگرێت. بەڵام ئەگەر بە ئاسایی مامەڵە بکەن، ئەمە باش دەبێت بۆ هەموو لایەک، بۆ کوردەکان نایاب دەبێت، بۆ هەموو ئەو لایەنانە نایاب دەبێت کە لە ژێر هێرش و هەڕەشەی گرووپە تیرۆرستییەکانی سەر بە ئێران بوون."
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا جەختی کردەوە لەوەی چاوەڕوان دەکرێت ئێران دوای ڕێککەوتنەکە شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ جیهان بگۆڕێت و ببێت بە بەشێک لە ئابووری جیهانی.
"ئەگەر وا نەکات، لە بەرژەوەندییە ئابوورییەکان بێبەش دەبێت،" ڤانس هۆشداری دا.


