بەغداد - INA
تیمی خزمەتگوزاری و ئەندازیاریی حکومی، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕاگەیاند: پلانێکی تۆکمە بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لە کەرتی شەعب و دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ناوچەی "سەبع قسور" پەیڕەو کراوە.
عەبدولڕەزاق مالکی، سەرۆکی تیمی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "کادیرانی مەیدانی بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای گشتی (فاو)ی سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دەستیانکردووە بە کارەکانی دانانی قاڵبی لایەنی شەقامی زەخت لە ناوچەی شەعب، کە درێژییەکەی 600 مەتر و پانییەکەی 14 مەترە، ئەمەش دوای تەواوکردنی چینی خۆڵ و چینی یەکەمی تێکەڵە". ئاماژەی بەوەشکرد: "شەقامەکە خزمەت بە نزیکەی 2500 کەس دەکات و بە 16 شەقامی لاوەکییەوە دەبەسترێتەوە، کە هەموو ئەمانە هاوکار دەبن لە کەمکردنەوەی جەنجاڵی هاتوچۆ لەناو کەرتەکەدا".
وتیشی: "کارە خزمەتگوزارییەکان لە بەری ڕەسافە، گواستنەوە بۆ قۆناغی دووەمی هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەی کۆڵانەکانی (ئەبو عەلی) لە ناوچەی سەبع قسور بە ڕووبەری 1200 مەتری چوارگۆشە لەخۆدەگرێت"، ڕوونیشیکردەوە کە "تیمەکە سێ شەقامە سەرەکەییەکەی (ئەبو عەلی، ئەبو ئەحمەد، و مەشروع) هاتوچۆی لەگەڵ ڕێگای پشتێنەیی تەواو کردووە".
ئاشكراشیكرد: "ڕێنمایی لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە هەیە کە مەرج کراوە قۆناغی دووەم تەواو بکرێت بۆ بەستنەوەی ڕێگای پشتێنەیی بە بازگەی کۆنی شەعب، بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە قەرەباڵغی هاتوچۆ لەو ناوچەیەی کە 33 هەزار کەسی تێدا نیشتەجێیە"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "کۆبوونەوە حکومییەکان بوونە هۆی پێکهێنانی لێژنەی دۆزینەوە کە ئەرکی دیاریکردنی ئەو ناوچانەیان لەئەستۆیە کە کارەکانیان تێدا ماوە، لەگەڵ دابینکردنی لەپێشینەییەکی ورد کە پشت بە دوو پێوەری سەرەکی دەبەستێت، ئەوانیش: ڕێژەی بێبەشبوون و چڕی دانیشتووانن".


