بەغداد - INA

گوتەبێژی حکومەت حەیدەر عەبوودی، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: دیدگای نەگۆڕی حکومەت لەسەر بنەمای کردنی ئابووری و بزوێنەرەکانی پرۆسەی ئابووری وەک سەرکردەی سەرەکی دەوڵەت دامەزراوە. لە هەمانکاتدا جەختیکردەوە: بڕیاری سنووردارکردنی چەک چەقێکی سەروەریی نیشتمانییە بەپێی دەستوور، کە ڕێگری لە هەموو شێوازەکانی چەکی نایاسایی دەکات. هه‌روه‌ها ئاماژەی بە ئاڕاستەیەک کرد بۆ دروستکردنی وێستگەی گازی سەرئاوکەوتووی ستراتیژی لەلایەن کۆمپانیا پسپۆڕەکانی ئەمریکاوە بۆ دابینکردنی سووتەمەنی وزە.

عەبوودی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "دیدگای نەگۆڕی حکومەت لەسەر بنەمای کردنی ئابووری و بزوێنەرەکانی پرۆسەی ئابووری وەک سەرکردەی سەرەکی دەوڵەتە، بۆ دابینکردنی کەشێکی سەقامگیر، ئابوورییەکی بەرهەمهێنەر و هاوبەشیی هاوسەنگ". ڕوونیشی کردەوە کە "سەرەتای ئەم کەشوهەوایە لە ڕێگەی کارنامەی وەزارییەوە هەستی پێدەکرێت، کە ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو مەلەفەکانی ئاسایشی ناوخۆ، لە سەرووی هەمووشیانەوە سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا و یەکخستنی سیستمی بڕیاری ئەمنی لەژێر دەسەڵاتی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکاندا".

زیاتر گوتی: "حکومەت دەستی بەسەر سەروەریی عێراقدا گرتووە بەپێی دەستوورێک کە ڕێگری لە هەموو شێوازەکانی چەکی نایاسایی دەکات و دەسەڵاتی جێبەجێکردن کارا دەکات بۆ بەڕێوەبردنی ئەم مەلەفە لە ڕوانگەیەکی یاساییەوە، بەو پێیەی بەرپرسیارە لە باڵاترین دەسەڵات لە وڵاتدا".

سەبارەت دیدارەی سەرۆک وەزیران لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمریکا، عەبوودی جەختیکردەوە: "حکومەت لە گۆشەی هاوبەشیی عێراق و ئەمریکاوە دەڕوانێتە ئاستی دیدارەکە، کە لەسەر بنەمای مەلەفگەلێکی پڕ لە چوارچێوەی گشتی و بنەما وردەکان دامەزراوە".

سەبارەت بە وردەکارییەکانی پاڵپشتی وەبەرهێنان و هاتنی کۆمپانیا بیانییەکان، گوتەبێژی حکومەت رونیكردەوە: "دیدارەکان شایەتحاڵی تاوتێکردنی ئاسانکاریی هاتوچۆی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بوون، بەتایبەتی لە پڕۆژەکانی وزە و کارەبادا"، ئاماژەی بەوەشکرد: "نیشاندەرەکان دانراون بۆ جێبەجێکردنی وێستگەی سەرئاوکەوتوو بۆ گازی شل لە (خۆڕ ئەلزوبەیر) لەلایەن کۆمپانیا پسپۆڕەکانی ئەمریکاوە".

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەم وێستگەیە گرنگییەکی ستراتیژی باڵای هەیە، چونکە ژینگەیەکی گونجاو دەبێت بۆ پێشوازیکردن لە گازی شلی هاوردەکراو و گۆڕینی بۆ ئەو دۆخەی کە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی وزەی نیشتمانی پێویستیان پێیەتی، بەتایبەتی بۆ دابینکردنی بەکاربردن لە کاتەکانی لوتکەی بەکارهێناندا کە لای عێراقییەکان ناسراوە".

سەبارەت بە سەردانە فەرمییە چاوڕوانکراوەکەی سەرۆک وەزیران بۆ کۆشکی سپی لەسەر بانگهێشتی سەرۆکایەتی، عەبوودی دووپاتیکردەوە: "کە جانتای سەردانەکە مەلەفەکانی هاوبەشی و ئاسۆی هاوکاری ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتۆن لەخۆدەگرێت"، ڕوونیشیکردەوە کە "هەردوو مەلەفی ئابووری و ئەمنی دوو کۆڵەکەی دیارترینی ئەم گەشتەن".

عەبوودی راشیگەیاند: "بڕیاری سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بڕیارێکی نیشتمانی عێراقییە، بەڵام ڕوانگەی نێودەوڵەتی پێی وایە عێراق هەنگاو دەنێت بەرەو ڕێوشوێنەکانی بەهێزکردنی بنەماکانی سەروەری".

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "عێراق، دوای کاروانێکی پڕ لە ڕووداو کە تێیدا لە ساڵی ٢٠١٤ەوە شەڕێکی بوونیاتی دژی تێرۆر ئەنجامدا، کە پێویستی بەوە بوو هەموو گەلی عێراق بە هاوکاری دۆستانی نێودەوڵەتی ڕاپەڕن، ئەمڕۆ نزیک دەبێتەوە لە کۆتاییهێنان بە بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تا مانگی ئەیلوولی داهاتوو"، جەختیشیکردەوە کە "بە کۆتایی هاتنی ئەم بوونە بیانییە، پێداویستییەکانی قۆناغی گەشەپێدانی گشتگیر کە شەقامی عێراقی چاوەڕوانی دەکات، دەستپێدەکات".

عەبوودی ئاماژەی بەوەشکرد: "ناوچەکە شایەتی تێکەڵاوبوونی بەرژەوەندی و سەرچاوە نەوتی و بازرگانییەکانە و ئاڕاستەیەک هەیە بەرەو سفرکردنەوەی قەیرانەکان و بنیاتنانی لێکتێگەیشتنی هاوبەش"، ڕوونیشیکردەوە: کە "وڵاتانی ناوچەکە کاریگەرییان لەسەر یەکتر هەیە بەهۆی تێکەڵاوبوونی بەرژەوەندییەکان و سەرچاوە نەوتی و بازرگانییەکانەوە".

عەبوودی لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەدا: "سەرکەوتنی عێراق لە تەواوکردنی پێداویستییەکانی لە ڕێگەی وەزارەتە فیدراڵییە پەیوەندیدارەکانی وەک نەوت و دارایی بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگایەکی گەشەپێدان کە پشت بە (بودجەی پڕۆگرامەکان) دەبەستێت بۆ بەردەوامیی دابینکردنی دارایی بۆ پڕۆژە زیندووەکان".