بەدواداچوون - INA

ئاژانسی "تەسنیم" ئەمڕۆ چوارشەممە، لە زاری سەرچاوەیەکی ئێرانییەوە ڕایگەیاند: دەقی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە کە ئاژانسی بلۆمبێرگ بڵاویبۆتەوە نادروستە، و جەختیشیکردەوە کە یاداشتەکە دوای واژۆکردنی بڵاودەکرێتەوە.

ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە: "ئەو دەقەی یاداشتی لێکتێگەیشتنە کە بلۆمبێرگ بڵاویکردووەتەوە نادروستە، و لە ئێستادا دەقی کۆتایی بەپێی ڕێککەوتنی هەردوولا بڵاوناکرێتەوە"، جەختیشیکردووەتەوە: کە "ئەو دەقەی بلۆمبێرگ سەبارەت بە یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە بڵاویکردووەتەوە کەموکوڕی زۆری تێدایە."

لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە شاندی دانوستانکاری ئێرانییەوە، راشیگەیاند: کە "یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە دوای واژۆکردنی بڵاودەکرێتەوە، ئەوەش لەسەر بنەمای ئەو لێکتێگەیشتنانەی کە لە نێوان هەردوولادا لەسەری ڕێککەوتوون."