بەغداد- INA
وەزارەتی ناوخۆ، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستبەسەرکردنی ئەفسەرێک و دوو کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای نەجەفی ئەشرەفی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی دەستدرێژییان کردبووە سەر هاووڵاتییەک.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێرداروە، هاتووە: "حسێن عەوادی، بریکاری باڵای وەزارەتی ناوخۆ، ڕێنماییداوە بە پێکهێنانی ئەنجومەنێکی لێکۆڵینەوە لە دژی ئەفسەرێک و دوو کارمەندی هاتووچۆی پارێزگای نەجەفی ئەشرەف، لەسەر باكگراوەندی دەستدرێژیکردنیان بۆ سەر هاووڵاتییەک."
جەختیشیکردەوە: "عەوادی بەهەمان شێوە ڕێنماییداوە بە ڕاگرتن و دەستبەسەرکردنیان، و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لە دژیان لەسەر ئەم سەرپێچییە."
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: کە "وەزارەتی ناوخۆ چاوپۆشی لە هیچ ڕەفتارێک ناکات کە زیان بە کەرامەتی هاووڵاتییان بگەیەنێت یان سنوورەکانی یاسا ببەزێنێت لەلایەن کارمەندانییەوە"، و جەختیشیکردەوە کە "ئەرکی یەکەمی پیاوی ئاسایش پاراستنی هاووڵاتی و خزمەتکردنیەتی، و دەسەڵاتی یاسا بەسەر هەموواندا بێ جیاوازی جێبەجێ دەکرێت، ئەمەش لەپێناو پاراستنی شکۆی دامەزراوەی ئەمنی و متمانەی شەقامی عێراقی پێی."
