نێودەوڵەتی – INA

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە، دەنگدان لەسەر بڕیارێکی ڕەتکردەوە کە دەسەڵاتە جەنگییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دژ بە ئێران سنووردار دەکات.

میدیاکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند: "ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژە بڕیارێکی ڕەتکردەوە کە ئامانج لێی سنووردارکردنی دەسەڵاتە سەربازییەکانی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بوو بەرامبەر بە ئێران."

ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژەیەکی هاوشێوەی بۆ سنووردارکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژ بە ئێران پەسەند کردبوو.