وەرزش – INA
ڕۆژی سێشەممە، هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە هەڵبژاردەی سێنگالی بردەوە، لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی یەکەمی کۆمەڵەی نۆیەم لە جامی جیهانی ٢٠٢٦.
ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، کیلیان ئێمباپێ لە خولەکی ٦٦ی یارییەکەدا دەرگای گۆڵ تۆمارکردنی کردەوە، پێش ئەوەی یاریزانی جێگرەوە برادلی بارکۆلا لە خولەکی ٨٢دا ئەنجامەکە دوو هێندە بکات. دواتر یاریزانی جێگرەوەی سێنگال، ئیبراهیم ئێمبای لە خولەکی ٩٤دا جیاوازییەکەی کەمکردەوە، بەڵام ئێمباپێ گەڕایەوە و لە خولەکی ١٩٦دا گۆڵێکی ناوازەی تۆمارکرد و یارییەکەی لە بەرژەوەندی تیمەکەی یەکلاکردەوە.


