نێودەوڵەتی – INA
ئاژانسی نیشتمانیی ڕاگەیاندنی لوبنانی، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی (ئیسرائیل) بۆ سەر هەردوو شارۆچکەی مەیفەدون و شوکین لە باشووری لوبنان، چەندین کەس شەهید و بریندار بوون.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە: "دوژمنی (ئیسرائیلی) عەسرانی ئەمڕۆ پەرەی بە ئاستی هێرشەکانی داوە، بە شێوەیەک کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دوژمنکارانە ئۆتۆمبێلێکی لە شارۆچکەی مەیفەدون کردووەتە ئامانج، و دواتر دوای کۆبوونەوەی خەڵکەکە دەستی کردووە بە بۆردومانکردنی شوێنەکە، پێش ئەوەی ئۆتۆمبێلێکی دووەمیش لە هەمان شارۆچکەدا بکاتە ئامانج".
ئاشكرایشكرد كه: "فڕۆکەیەکی دیکەی بێفڕۆکەوان، ئۆتۆمبێلێکی سێیەمی لە شارۆچکەی شوکین کردووەتە ئامانج، بەمەش کۆی گشتی هێرشەکان گەیشتووەتە سێ هێرش، کە بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان بووەتە هۆی شەهیدبوونی چوار هاووڵاتی و برینداربوونی چەندین کەسی دیکە".
جەختیشی کردەوە کە "تیمەکانی بەرگری شارستانی لە دەستەی تەندروستی ئیسلامی، دۆزەخەوانی (کەشافە)ی ڕیسالەی ئیسلامی، و خاچی سووری لوبنانی، کاریان کردووە بۆ گواستنەوەی تەرمی شەهیدان و ڕەوانەکردنی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە".

