بەغداد - INA
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، عەدنان فەیحان، ئەمڕۆ سێشەممە دووپاتی کردەوە کە پەرلەمان بەردەوامە لە دابینکردنی پاڵپشتیی یاسایی (تەشریعی) بۆ دۆسیەی ئاو، بەوپێیەی وەک پرسێکی ئاسایشی نەتەوەیی سەیر دەکرێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەملەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "فەیحان لە ماڵی میوانداریی خۆیدا، پێشوازی لە وەزیری سەرچاوەکانی ئاو، موسەنا تەمیمی کرد، بە ئامادەبوونی پەرلەمانتار هەمام تەمیمی، بە مەبەستی تاوتێکردنی دۆخی سەرچاوەکانی ئاو لە وڵاتدا، و ئەو پلانە ستراتیژییانەی کە ئامانجیان ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمیی ئاوە، جگە لە بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن بۆ پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی پاڵپشتی کەرتی ئاو دەکەن، و پەرپێدانی پڕۆژەکانی ئاودێریی مۆدێرن، و مسۆگەرکردنی دابەشکردنی دادپەروەرانەی بەشە ئاو لە نێوان پارێزگاکاندا".
بەپێی راگهیندراوهكه، فەیحان لە میانی دیدارەکەدا جەختی لەسەر "گرنگیی پاڵپشتیکردنی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو کردەوە لە دۆسیە دەرەکییەکانیدا کە پەیوەستن بە دانوستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ سەبارەت بە مافە ئاوییەکانی عێراق"، و جەختیشی لەوە کردەوە کە "دۆسیەی ئاو نوێنەرایەتی پرسێکی ئاسایشی نەتەوەیی دەکات کە لە سەرووی ئەولەویەتەکانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەراندایە، بەهۆی ئەو ڕەنگدانەوە ڕاستەوخۆیانەی کە لەسەر ئاسایشی خۆراک، سەقامگیری کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی بەردەوام هەیەتی".
ئامادەیی ئەنجومەنەکەشی دەربڕی بۆ "دابینکردنی پاڵپشتیی پێویستی یاسایی و دارایی بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە بەهێزکردنی توانای دەوڵەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەرهاوێژەکانی وشکەساڵی و چارەسەرکردنی تەحەددییە ئاوییەکانی ئێستا".
لەلایەن خۆشییەوە، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو پێداچوونەوەی بە "دیارترین ئەو پلان و بەرنامانەدا کرد کە وەزارەت جێبەجێیان دەکات بۆ گێڕانەوەی بەکارھێنانی ئاو و پەرەپێدانی ڕێگاکانی بەڕێوەبردنی، ئەمەش لە ڕێگەی پشتبەستن بە تەکنەلۆژیا مۆدێرنەکان و سیستمە پێشکەوتووەکان لە بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاودا"، هاوكات ستایشی "ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد لە پاڵپشتیکردنی کارەکانی وەزارەت، بە شێوەیەک کە هەوڵەکانی دەوڵەت لە پاراستنی سەرچاوە نیشتمانییەکاندا بەهێزتر دەکات".
