بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری دەرەوە فوئاد حوسێن، جەختی لە پەرۆشیی عێراق کردەوە بۆ بەردەوامبوونی هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونیسێف) و پاڵپشتیکردنی کۆششەکانی لە پێناو خزمەتکردنی منداڵان و بەهێزکردنی گەشەپێدانی مرۆیی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژەی بەوە کردووە: "وەزیری دەرەوە، فوئاد حوسێن، پێشوازی لە نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونیسێف) لە عێراق، کریستیان سکۆگ کرد، لە بارەگای وەزارەتی دەرەوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە میانی دیدارەکەدا، باسی ساتی بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان عێراق و ڕێکخراوی یونیسێف کرا، هاوشان لەگەڵ پێداچوونەوە بەو بەرنامە و پڕۆژانەی کە ڕێکخراوەکە جێبەجێیان دەکات لە بوارەکانی پاراستنی منداڵان، چاودێریی تەندروستی، و پەروەردە و فێرکردن لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراقدا".
حوسێن، بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، جەختی لەسەر پەرۆشیی عێراق کردەوە بۆ "بەردەوامبوونی هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی یونیسێف و پاڵپشتیکردنی کۆششەکانی لە پێناو خزمەتکردنی منداڵان و بەهێزکردنی گەشەپێدانی مرۆیی"، لە هەمان کاتدا جەختی لەسەر "گرنگیی دابینکردنی ژینگەیەکی لەبار کردەوە بۆ ڕێگەخۆشکردن لەبەردەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ جێبەجێکردنی بەرنامە مرۆیی و گەشەپێدەرەکانیان".
لەلایەن خۆیەوە، نوێنەری ڕێکخراوی یونیسێف "پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو پاڵپشتییەی کە حکومەتی عێراق پێشکەشی کارەکانی ڕێکخراوەکەی دەکات"، و جەختی کردەوە لەسەر "بەردەوامبوونی یونیسێف لە بەهێزکردنی هاوبەشییەکەی لەگەڵ عێراق و جێبەجێکردنی ئەو بەرنامانەی کە ئامادەکراون بۆ پاڵپشتیکردنی منداڵان و گەنجان لە سەرانسەری وڵاتدا".
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە "هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاوکاری کردووەتەوە بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە بەدیهێنانی باشترین ئەنجام بۆ ئەو چین و توێژانەی سوودمەندن لە بەرنامەکانی ڕێکخراوەکە لە عێراقدا".

