بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عیراقچی، ڕایگەیاند کە گەڕی یەکەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا دوای واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە ئەنجام دەدرێت.
عیراقچی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئەگەری هەیە ڕۆژی هەینی دیدارێک لە سویسرا لە نێوان سەرۆکانی هەردوو شاندی دانوستانکاری ئێرانی و ئەمریکی بۆ واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە بەڕێوەبچێت".
ئاماژەی بەوەشکرد کە : "دوای واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە لەگەڵ ئەمریکا، گەڕی یەکەمی دانوستانەکان دەست پێ دەکات".
دووپاتی کردەوە: "ئێمە پلانی ڕێڕەوی دانوستانەکان و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە لەسەر بنەمای نەبوونی متمانە دادەڕێژین، ئەمەش بەهۆی پێشێلکردنی پێشووتری پابەندییەکان لەلایەن ئەمریکاوە"، ئامادەشی بەوە کرد: "یاداشتی لێکتێگەیشتنەکەمان تەواو کردووە و بەشێک لە بەندەکانی ئەمڕۆ جێبەجێ دەکرێن و بەشەکەی تریشی دوای واژۆکردنی لە ڕۆژی هەینیدا جێبەجێ دەکرێت".
عیراقچی ڕوونی کردەوە: "ڕێککەوتنەکە لە دوو قۆناغ پێکهاتووە؛ یەکەمیان یاداشتی لێکتێگەیشتنەکەیە کە واژۆ کراوە، و دووەمیشیان گەڕێکی دانوستانە بۆ ماوەی 60 ڕۆژ کە شیاوی درێژکردنەوەیە".


