بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هەیبەت حەلبووسی، ستایشی ئەو هەوڵە ناوازانەی دەستەی باڵای حەج و عومرەی کرد لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە حاجیانی عێراقی و بەدەستهێنانی خەڵاتی "لَبَّيْتُمْ".
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژەی بەوە کردووە: "سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هەیبەت حەلبووسی، ئەمڕۆ سەردانێکی بۆ دەستەی باڵای حەج و عومرە ئەنجامدا، و لەوێ لەگەڵ سەرۆکی دەستەکە، شێخ سامی مەسعوودی و کادری پێشکەوتووی دەستەکە کۆبووەوە".
سەرۆکی ئەنجومەني نوێنەران ستایشی "ئەو هەوڵە سەرکەوتووانەی کرد کە دەستەکە لە پێناو خزمەتکردنی حاجیانی عێراقیدا داویەتی، کە بووە هۆی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم بۆ عێراق و بردنەوەی خەڵاتی گەورەی (لَبَّيْتُمْ) وەک باشترین نێردەی ئیسلامی بۆ ئەمساڵ".
لەلایەن خۆیەوە، شێخ سامی مەسعوودی "سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پاڵپشتیی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کارەکانی دەستەکە دەربڕی"، هاوكات جەختی لەسەر "بەردەوامیی هەوڵەکان کردەوە بۆ پەرەپێدانی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە حاجیانی عێراقی دەکرێن، لە پاڵ پاراستنی ئەو سەرکەوتنانەی کە بەدیهاتوون و بەهێزکردنیان لە وەرزەکانی داهاتوودا".


