بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی، جەختی کردەوە کە ڕێککەوتنەکەی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێران هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

تاڵەبانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاند: "پیرۆزبایی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین بە بۆنەی ئەم ڕێککەوتنە مێژووییەوە، و هیوادارین ببێتە هۆی بەدیهێنانی ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا".

ئاماژەی بەوەشکرد کە: "ئەم ڕێککەوتنە بە هەنگاوێکی ئەرێنی دادەنرێت بەرەو کەمکردنەوەی ئاستی گرژییەکان و بەهێزکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەماندا"، هاوكات ئاماژەی بەوە کرد کە "ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە سەرەتاوە پشتگیریمان لە سەرجەم ئەو هەوڵانە کردووە کە دەدرێن بۆ پاڵپشتیکردنی کاروانی ئاشتی، گفتوگۆ و هاوکاری، و لەسەر ئەم ڕێڕەوەش بەردەوام دەبین".