بەغدا – INA

ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران، نەعیم عەبد یاسر عەبوودی ڕاسپارد بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی ئەنجومەنی ئەمیندارانی بەیتی حیكمە.

لە نووسراو و بەڵگەیەکی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیراندا، کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، هاتووە: "پاڵپشت بە پێویستییەکانی بەرژەوەندیی گشتی، و بە ڕەزامەندیی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی پێی بەخشراون، بڕیار درا بەم شێوەیەی خوارەوە:-

1. کۆتایهێنان بە ڕاسپاردنی پ.ی.د قەحتان نیعەمە حەسەن لە بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی ئەنجومەنی ئەمیندارانی بەیتی حیكمە.

2. ڕاسپاردنی نەعیم عەبد یاسر عەبوودی بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی ئەنجومەنی ئەمیندارانی بەیتی حیكمە.