بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری گەیاندن مستەفا سەنەد لەگەڵ سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی کەریم حەمادی، ساتی بەهێزکردنی هاوکاریی دەزگایی هاوبەشیان تاووتوێ کرد.

لەم چوارچێوەیەدا لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی گەیاندندا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، هاتووە: "وەزیری گەیاندن، مستەفا جەبار سەنەد، پێشوازی لە سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی، کەریم حەمادی و شاندی یاوەری کرد".

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، "سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندن، پیرۆزبایی ئاراستەی وەزیر کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستەکەیدا و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی بۆ خواست"، هاوكات ئاشکرای کرد کە "لە دیدارەکەدا باس لە ساتی بەهێزکردنی هاوکاریی دەزگایی هاوبەش کرا".