بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک، دەستپێکردنی گەشتە ئاسمانییە ڕاستەوخۆکانی نێوان کەرکووک و دوبەی ڕاگەیاند.
ئیدارەی فڕۆکەخانەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژەی بەوە کردووە: "بڕیار درا بە دەستپێکردنی گەشتە ئاسمانییە ڕاستەوخۆکانی نێوان کەرکووک و دوبەی لە ڕێکەوتی 2026/06/21ـەوە، ئەمەش لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی ئاسمانیی نێوان پارێزگای کەرکووک و دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو، و دابینکردنی بژاردەی ئاسانتر و گونجاوتر بۆ گەشتیاران لە کاتی گەشتکردندا".
ئاماژەی بەوەشکرد کە: "گەشتەکان لە هەفتەیەکدا سێ جار ئەنجام دەدرێن، ئەمەش بۆ وەڵامدانەوەی ئەو داواکارییە گەشەسەندووەی کە لەسەر گەشتکردنی نێوان هەردوو شارەکە هەیە".
ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئەم هێڵە ئاسمانییە نوێیە بە دەستکەوتێکی گرنگ دادەنرێت لە کاروانی گەشەپێدانی خزمەتگوزارییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک و فراوانکردنی تۆڕی ڕێڕەوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی، بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی جووڵەی ئابووری و بازرگانی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی جیاوازی ناوچەکەدا".
