بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی، وردەکاریی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بەرزبوونەوەی تۆزوبا و پلەکانی گەرمی کرد.

دەستەی کەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاند: "سبەی سێشەممە، کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت، و با لە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاواوە بە خێراییەکی سووک بۆ مامناوەند دەبێت کە لە ماوەی ڕۆژدا لە ناوچەکانی باشوور چالاک دەبێت بۆ 40 کم/ک، پلەکانی گەرمیش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور کەمێک بەرز دەبنەوە و لە ناوچەکانی باشووریش نزیک دەبن لە تۆمارەکانی پێشوو، مەودای بینینی ئاسۆیی (8-10) کم دەبێت".

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە، "بەرزترین پلەکانی گەرمی بۆ سبەی سێشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیە دەبن: سلێمانی 35، دهۆک 36، هەولێر 38، نەینەوا و کەرکوک 39، بەغدا، دیالە، سەڵاحەددین، ئەنبار و کەربەلای پیرۆز 40، نەجەفی پیرۆز، بابیل، دیوانییە و واسیت 41، میسان و موسەنا 42، و زیقار و بەسرا 43".

ئاماژەی بەوەش کرد کە "کەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممە، بە گشتی ساماڵ دەبێت، و با لە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاواوە بە خێراییەکی سووک بۆ مامناوەند دەبێت کە لە ماوەی ڕۆژدا لە ناوچەکانی باشوور چالاک دەبێت بۆ 40 کم/ک و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزوبایەکی کەم، پلەکانی گەرمیش لە سەرانسەری وڵاتدا کەمێک بەرز دەبنەوە، مەودای بینینی ئاسۆیی (8-10) کم دەبێت و لە کاتی تۆزوباکەشدا دەبێتە (5-7) کم".

لەکۆتاییدا ڕوونی کردەوە، "ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی، کەشوهەوا ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرمی لە سەرانسەری عێراقدا کەمێک بەرز دەبنەوە".