ئا: عوسمان باشكالی
خه‌ونێكی ونبوو له‌كۆڵانه‌كانی خۆشه‌ویستی، دوا به‌رهه‌می شیعری هه‌ڵبه‌ستڤان خالید كۆچه‌ره كه‌دوێنێ ئێوارە 14 / 6 / 2026 لە کتێبخانەی حەیدەری لە شاری هەولێر لهڕێورەسمێكی کۆڕناساندن و بڵاوکردنەوەیدا کۆشیعری، خالید کۆچەری شاعیر بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەران و شاعیران و رۆژنامەنووسان و هونەرمەندان و عاشقانی شیعر‌و دۆستانی کتێب ناساندنی بۆی كرد، لەم ئێوارەدا خالید کۆچەر گوڵبژێرێك لهههڵبهستهكانی له‌م به‌رهه‌مه شیعریه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ژه‌نینی ئاوازی پیرۆزی خۆشەویستی له‌لایه‌ن رەنیاری موسیقژهن خوێنده‌وه، په‌یامی خالیدی هه‌ڵبه‌ستڤان له‌م ههڵبهستانهیهیدا، په‌یامێكی خۆشه‌ویستی و مرۆڤ دۆستی و ورژاندنی هه‌سته نازكهكانی خۆی بوو له‌هه‌مبه‌ر جیهانی خۆشه‌ویستی، ڕێچكه شیعرییه‌كی كۆچه‌ر مه‌ودایه‌كی دوور ودرێژی هه‌یه و چوارچێوه‌ی په‌یڤه‌كانی هه‌میشه له‌ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ناسكتره و ده‌ربڕین له‌ناخی ههڵبهستڤانێكی پر له‌حه‌سره‌ت و ئومێد وڕاستگۆ ده‌كات. پاشان له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه گفتوگۆیەکی خۆشەویستانە ئێوارەکەی پر کرد لە گوڵاوی پیرۆزی شیعر.
كورته‌یه‌ك له‌ژیاننامه‌ی هه‌ڵبه‌ستڤان:
✩ خالید کۆچەر / ی شاعیر هەم نووسەرو هەم رۆژنامەنووس.
ساڵی 1963 لە شاری هەولێر لە گەڕەکی خانەقا لە دایکبووە، لە تەمەنێکی یەکجار زوو بە پێچەوانەوەی زۆر منداڵ و هەرزەکار ئەو عاشقی خوێندنەوەو رۆژنامەو گۆڤار بووە، لەناو ژانرە ئەدەبییەکاندا شیعری هەڵبژاردو شیعری خۆش‌ویست، لە تەمەنی 17 ساڵی یەکەم کۆشیعری خۆی لە ژێرناونیشانی ( فرمێسکی مەهاباد ) چاپکرد ساڵی 1981.
لە کتێبە چاپکراوەکانی:
- فرمێسکی مەهاباد / 1981
- ئەستێرەی هیوا / 1983
- دیاری بۆ مام هێمن / 1984
- جانتای سەفەری ئەمجارەت پریەتیی لە گریان / 2011
- ژنێک دڵی داگیر کردووم / 2025
- - تەمەنت لە سەرووی پەنجا ساڵیدایە / 2025
- خەونێکی ونبوو لە کۆڵانەکانی خۆشەویستی / 2026
☆ خالید کۆچەر ، ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کوردە.
☆ ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە.
★ پتر لە 25 ساڵە وەک رۆژنامەنووس و نووسەر کار دەکات.
★ خاوەن ئیمتیاز‌و سەرنووسەری گۆڤاری ژوانی شیعر - ە ، گۆڤارێکی وەرزیی تایبەت بە شیعرە، هەر سێ مانگ جارێک ژمارەیەکی لێ بڵاودەبێتەوە.


