بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا، جەختی کردەوە کە واژۆکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران لە ماوەی دوو یان سێ کاتژمێردا دەبێت، هاوکات داوای لە ئێرانییەکان کرد وەڵامی ئەو هێرشە (ئیسرائیلییانە) نەدەنەوە کە دەوروبەری باشووری بەیروتیان لە لوبنان کردووەتە ئامانج.

ترامپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵی "فۆکس نیوز" کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، وتی: پێموایە ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران لە ماوەی دوو یان سێ کاتژمێردا واژۆ دەکرێت.

ووتیشی : داوا لە ئێران دەکەم وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دەوروبەری باشووری بەیروت نەداتەوە.

ئاماژەشی بەوەشکرد : کە داوای لە نەتەنیاهۆ کردووە هێرشی زیاتر لە لوبنان ئەنجام نەدات.

درێژەی قسەکانیدا وتی: بە نەتەنیاهۆم ڕاگەیاند کە توڕەم لە هێرشەکەی سەر بەیروت، و ئەوەی کردوویەتی بە تەواوی دوورە لە ژیری و هەڵسەنگاندنی دروست.

ڕوونیشیکردەوە : کە ئەگەر ڕێککەوتنەکە ئەمشەو واژۆ کرا، فەرمانێکی دەستبەجێ دەردەکەم بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی لەسەر ئێران و جەختیشی کردەوە کە واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران بە مەودای دوور (ئۆنلاین) دەبێت، پاشان واژۆکردنێکی ئامادەبوونی دەبێت کە ڕەنگە هەفتەیەکی دیکە لە ئەوروپا ئەنجام بدرێت.