بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان لە راگەیەندراوێکدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا وردەکاریی رێکارە یاساییەکانی تایبەت بە داواکاری بەخشینی باجی گومرگی بۆ پرۆژەی "مۆڵی عێراق"ی خستە روو و رایگەیاند کە :
لە 24-5-2026 یەکەم نامەی فەرمی لەلایەن کۆمپانیای "جەوهەرەی بەغدا بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدانی خانووبەرە" (خاوەن و جێبەجێکاری پرۆژەکە) لە رێگەی دەستەی وەبەرهێنانی بەغداوە گەیشتە دەستەی نیشتمانی، کە داوای بەخشینی باجی گومرگی بۆ وێستگەیەکی کارەبای گەڕۆک بە توانای (132.33 MVA) دەکرد.-
2- لە 1-6-2026 لە رێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنییەوە نامە بۆ وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان نێردرا بۆ ئەوەی رای خۆیان لەسەر ئەگەری بەرهەمهێنانی ئەو وێستگەیە لە ناوخۆدا دەرببڕن (بەگوێرەی یاسای پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ).
3- لە 2-6-2026 دوای تاوتوێکردنی داواکارییەکە لەلایەن بەشی هونەریی دەستەکەوە، نامە بۆ وەزارەتی کارەبا نێردرا بۆ وەرگرتنی رەزامەندیی پێویست.
4-لە 8-6-2026 وەبەرهێنەر بەڵێننامەیەکی پێشکەش کرد کە ئەگەر وەزارەتی پیشەسازی توانای بەرهەمهێنانی هەبێت، باجەکان دەدات،بۆ کەمکردنەوەی کات،و دەستەکە داوای لە دەستەی گشتیی گومرگ کرد وێستگەکە لە باج ببەخشرێت.
5- لە 10-6-2026و چوارشەممەی رابردوو،دەستەی گشتیی گومرگ بەهۆی نەبوونی بنەمایەکی یاسایی بەبێ رەزامەندی وەزارەتی پیشەسازی، داواکارییەکەی رەتکردەوە.
6- ئەمڕۆ یەکشەممە 14-6-2026 رەزامەندی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان گەیشت کە تێیدا هاتووە ئەو جۆرە وێستگەیە لە وەزارەت و کۆمپانیاکانی سەر بەواندا بەرهەمناهێنرێت، بەمەش دەستەی وەبەرهێنان دەسەڵاتی یاسایی پێدراوە بۆ ئەوەی رێگە بە هێنانی وێستگەکە بدات.
دەستەکە لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا، وێڕای رەتکردنەوەی هەر جۆرە هێرش و سووکایەتییەک بەرامبەر بە کارمەندانی، جەختی کردەوە کە دەرگایان بۆ هەر شکایەت و تێبینییەک لە رێگە فەرمییەکانەوە کراوەیە و داوای کرد رێکارە یاساییەکان رەچاو بکرێت.