بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،پیت هێگسیس، وەزیری جەنگی ئەمەریکا، جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی لەسەر ڕێڕەوی ڕاستە بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران.
هێگسیس لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: وڵاتەکەم لەسەر ڕێڕەوی واژۆکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێرانە.
ڕوونیشیکردەوە : پرسەکە ئەوە نییە کە ئایا واژۆی دەکەین یان نا، بەڵکو کەی واژۆی دەکەین.
جەختیشیکردەوە : کە پێویستە ئێران بە شێوەیەکی زۆر توند داوا لە حیزبوڵڵا بکات واز لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بهێنێت.
ئاماژەشی بەوە کرد : کە کاردانەوەی ئیسرائیل بەرامبەر حیزبوڵڵا بە دان بەخۆداگرتنێکی زۆرەوە بووە، لەبەر ئەوەی دەزانین لەسەر لێواری گەیشتن بە ڕێککەوتنین.

