بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،مایک واڵتز، نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دووپاتی کردەوە کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا و جەی دی ڤانس ، جێگرەکەی، سەرجەم هەوڵ و توانایەکیان بۆ واژۆکردنی ئەو رێککەوتنە خستۆتەگەڕ ، کە بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ ئێراندا ئەنجام بدرێت.

واڵتز، لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی "ئەی بی سی" کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، رایگەیاند: سەرۆک دۆناڵد ترامپ و جەی دی ڤانس،جێگرەکەی بە تەواوی سوورن لەسەر واژۆکردنی ئەو رێککەوتنە لەگەڵ ئێران لەمڕۆدا.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ شەممە دۆناڵد ترامپ،سەرۆکی ئەمەریکا، ئاشکرای کردبوو کە بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ل، رێککەوتنەکە لەگەڵ ئێراندا واژۆ بکرێت.